مۆڵەتی هاتوچۆ بە بەشێكی تری هاوڵاتیانیش دەدرێت

28/03/2020

نەوا
قایمقامیەتی قەزای رواندز رایگەیاند، ئەو هاوڵاتیانەی خاوەن رەز و باخن دەتوانن رۆژانە لە كاتێكی دیاریكراودا سەردانی رەز و باخەكانیان بكەن.
لە ئاگاداریەكی قایمقامیەتی رواندزدا هاتووە، ئەوانەی خاوەن ڕەزو باغن لە دۆڵی ئاكۆیان و گووندەكان، تاكوو 1ی 4 دەتووانن سەردانی نێو ڕەز و باخەكانیان بكەن لە كاتژمێر 7ی بەیانی دەتووانن دەربچن و  كاتژمێر 7ی ئێوارە بگەڕێنەوە.

ئاگادارییەك لە قایمقامیەتی قەزای رواندز 

”لە كاتژمێر 7ی بەیانی دەتووانن دەربچن و كاتژمێر 7ی ئێوارە بگەڕێنەوە”

ئاگاداری سەرجەم هاووڵاتییانی سنووری قەزای رواندز بە گووندەكانییەوە دەكەینەوە، ئەوانەی خاوەن ڕەزو باغن لە دۆڵی ئاكۆیان و گووندەكان، تاكوو 1ی 4 دەتووانن سەردانی نێو ڕەزو باغەكانیان بكەن لە كاتژمێر 7ی بەیانی دەتووانن دەربچن و  كاتژمێر 7ی ئێوارە بگەڕێنەوە، ئەم دەرچوونانەشیان بە ئاگاداری ژووری ئۆپراسیۆنی رواندز دەبێت، تەئكید دەكەینەوە لەوەی تەنها لە كاتژمێر  7ی بەیانی دەتووانن دەربچن و 7ی ئێوارە بگەڕێنەوە، لەم كاتانە بەدر ڕێگە بە هیچ هاووڵاتییەك نادرێ، ئەمەش لەپێناو سەلامەتیی گشتیی و كۆمەڵگەكەمانە.

بەهیوای سەلامەتی و تەندروست باشی بۆ هەموو لایەكتان.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group