وەزارەتی ناوخۆی هەرێم ئاگادارییەك بۆ هاووڵاتیان بڵاودەكاتەوە

01/04/2020

نەوا
ئەو خێزانانەی لەنێوان پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان دابڕاون، دەتوانن لە ماوەی چوار رۆژدا بگەڕێنەوە لای یەكتری.
لەوبارەیەوە وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاگادارییەكی بڵاوكردوەتەوە و داوادەكات ئەوانەی لە خێزانەكانیان دابڕاون بەهۆی راگرتنی هاتوچۆوە لەنێوان پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان دەتوانن لە رێگەی پڕكردنەوەی فۆڕمی "گەڕانەوەی خێزان" كە لە وێب سایتی moi.gov.krd دانراوە، داواكاری گەڕانەوەی خێزانەكانیان پڕبكەنەوە.
باس لەوەشكراوە، ئەو خزمەتگوزارییە تا 4ی نیسان بەردەوام دەبێت. 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group