نەوا
جەعفەر عەللاوی وەزیری تەندروستیی عیراق پێشبینی دەكات لە كۆتاییەكانی مانگی ئایاری داهاتودا، مەترسییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عیراقدا نەمێنێت.
عەللاوی بە كەناڵی ئەلعیراقییەی فەرمی عیراقی وتوە، كادرانی تەندروستی ئامادەن بۆ روبەڕوبونەوەی هەر پێشهاتێكی بە پەلە لە وڵاتدان كە لە ئەنجامی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بێتەئاراوە.
وتیشی "پێشبینی دەكەم لە كۆتاییەكانی مانگی ئایاری داهاتو، كۆتایی مەترسی ڤایرۆسی كۆرۆنا بێت لە وڵاتدا ئەگەر هاتو خەڵك پابەندی كەرەنتین بن".
هەروەها جەعفەر عەللاوی وەزیری تەندروستیی عیراق داوای لە هاووڵاتیان كرد پابەندی قەدەغەی هاتوچۆ بن تا ئەو قەیرانەی بەهۆی كۆرۆناوە هاتوەتەپێشەوە، تێیپەڕێنن.