نەوا
هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەم 48 كاتژمێرەی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل و پیادە بە تەواوەتی راگیراوە ماركێت و نانەواخانەكان دەكرێنەوە و لە ئێستادا تەنیا ئەو كەسانە رێگەیان پێدەدرێت شەقام بەكاربهێنن كە لە ئەركدان.
لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەنوسیدا هەڤاڵ ئەبوبەكر رایگەیاند، تەنیا پۆلیسی هاتوچۆ رێگاوبانەكان رێكدەخات و ئەو كەسانەی دەچن موچە وەرگرن هاوكاری دەكرێن و رێگەیان پێدەدرێت هاتوچۆ بكەن بەڵام پێویستە باج و ناسنامەیان پێبێت.
راشیگەیاند، ئاڵوگۆڕی بازرگانی بەردەوامە و بازاڕەكان هیچ شتێكیان كەم نییە و دوای ئەم 48 كاتژمێرە ماركێت و نانەواخانەكان لە ژێر رێنماییەكاندا دەكرێنەوە.
لەبارەی میدیاكارانیشەوە رایگەیاند، سەرجەم ئەو میدیاكارانەی لە ئەركدان رێگەیان پێدەدرێت شەقام بەكاربهێنن بە مەرجێك جگە لە باجی ئەو دەزگایەی كاری تێدا دەكات رێگەپێدانی دەزگاكەی پێبێت.