ئامرلی.. بەهۆی هێرشێكی داعشەوە دوو چەكداری حەشدی شەعبی كوژران

10/04/2020 عێراق

نەوا
شەوی رابردوو ژمارەیەك چەكداری سەربە رێكخراوی داعش لە خۆرئاوای خورماتوو هێرشیانكردە سەر هێزەكانی حەشدی شەعبی و بەهۆیەوە پێنج چەكداری حەشد كوژران و برینداربوون.
مەلا كەریم شوكر لێپرسراوی مەڵبەندی حەمرینی یەكێتی بە ماڵپەڕی فەرمیی حزبەكەی راگەیاندوە: لە سەربازگەیەكی حەشدی شەعبی كە بە "مەتاری سدیق ناسراوە"، چەكدارانی داعش پەلاماری هێزەكانی حەشدیان داوە و شەڕی سەخت روویداوە.
وتیشی: بەو هۆیەوە دوو چەكداری حەشد كوژراون و سیانی دیكەش برینداربوون، دواتر هێزێكی تر بەهانای حەشدی شەعبییەوە چوون و لە رێگەدا بۆمبێكی چێنراویان پێیاندا تەقیوەتەوەو ئەوانیش برینداریان لێكەوتوەتەوە.
لێپرسراوی مەڵبەندی حەمرینی یەكێتی ئاشكراشیكرد كە ئەو هێزەی حەشدی شەعبی كە هێرشیانكراوەتەسەر خەڵكی ناحیەی ئامرلین.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group