سێ پێشمەرگەی دیلی ژێر دەستی داعش رزگار كران

22/04/2018 عێراق

نەوا

رۆژی 22-4-2018  لەلایەن هێزەكانی دژە تیرۆری سلێمانییەوە، سێ پێشمەرگەی دیل كە ماوەی 96 رۆژە لە ژێر دەسەڵاتی داعشدان رزگاركران.
لەوبارەیەوە پۆڵاد شێخ جەنگی فەرماندەی هێزەكانی دژەتیرۆر لە سلێمانی بە میدیای یەكێتی راگەیاندووە، ماوەی 20 رۆژە چەندین جار هەوڵیانداوە لە ئۆپەراسیۆنێكدا ژیانی ئەو سێ پێشمەرگەیە رزگار بكەن، كە لەلای چەكدارانی داعش بوون، بەڵام بەهۆی مەترسی لەسەر ژیانیان نەیاندەتوانی ئۆپەراسیۆنەكە ئەنجام بدەن، بۆیە رۆژی 22ی نیسان لە ئۆپەراسیۆنێكی سەركەوتودا لەناو جەرگەی داعشدا لە نزیك دوبز، توانیویانە ئەو سێ پێشمەرگە دیلە رزگار بكەن.
وتیشی "لەهەر شوێنێك ژیانی هەر هاوڵاتییەك بكەوێتە مەترسییەوە بەهۆی تیرۆریستانی داعشەوە، ئێمە دەستبەجێ بە هانایانەوە دەچین".
دوای ئۆپەراسیۆنەكە، هێزەكانی دژەتیرۆر ئەو سێ پێشمەرگە دیلەیان بە خانەوادەكانیان شادكردۆتەوە.

 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group