ترامپ كۆبونەوەكەی لەگەڵ سەركردەی كۆریای باكور هەڵوەشاندەوە

24/05/2018 جیهان

نەوا

دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا كۆبونەوە چاوەڕوانكراوەكەی مانگی داهاتوی لەگەڵ كیم جۆنگ ئون سەركردەی كۆریای باكور هەڵوەشاندەوە.
بڕیاربو رۆژی 12ی مانگی داهاتو لە سەنگافورە، ترامپ و ئون دیداری لوتكە و مێژوویی نێوانیان ساز بكەن، بەڵام سەرۆكی ئەمریكا بە نامەیەك هاوتا كۆرییەكەی ئاگاداركردۆتەوە، كە ئێستا كاتێكی گونجاو نییە بۆ ئەو دیدارە، كە ماوەیەكی دورودرێژە پلانی بۆ دادەنرێت.
بەگوێرەی نامەیەك كە كۆشكی سپی بڵاویكردۆتەوە، ترامپ بە كیم جۆنگ ئون-ی وتوە "خوازیاربوم بە دیدارت بگەم...بەڵام بەداخەوە، بەهۆی ئەو هەڵچونە زۆرە و دوژمنایەتییە كراوەیەت لە دوا لێدوانتدا، وا هەستدەكەم كاتێكی گونجاو نییە لەئێستادا ئەو دیدارە ئەنجام بدەین". 
دوێنێ دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا دەربارەی ئەگەری دواخستنی كۆبوونەوەی لەگەڵ كیم جۆنگ ئونی سەركردەی كۆریای باكور لە پرێس كۆنفرانسێكدا وتبوی "با بزانین چی روودەدات، ئەگەر لەو وادەیەدا نەبێت رەنگە دواتر ببەسترێت، بەڵام رەنگە 12ی حوزەیران وادەیەكی گونجاو نەبێت".


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group