نه‌وا
شه‌وی رابردوو 25-5-2018، ده‌یان كه‌س له‌شارى به‌غدا رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و داواى هه‌ژماركردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌كانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق به‌ده‌ست و هه‌ڵوه‌شاندندنه‌وه‌ى ده‌نگدانى ده‌ره‌وه ده‌كه‌ن.
به‌پێى زانیاریه‌كانى په‌یامنێرى رادیۆى نه‌وا له‌شارى به‌غدا، شه‌وى هه‌ینى ده‌یان هاووڵاتى له‌به‌رده‌م باره‌گاى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان خۆپیشاندانێكیان ساز كرد و چه‌ندین دروشمیان به‌رز كردبۆوه.
هه‌ر به‌پێى زانیاریه‌كان، خۆپیشانده‌ران داوایان كرد ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست هه‌ژمار بكرێنه‌وه، هه‌روه‌ها ده‌نگدانى ده‌ره‌وه‌ش هه‌ڵبوه‌شتێنرێته‌وه.
هاوكات خۆپیشانده‌ران دروشمى ئه‌وه‌یان به‌رزكردبۆوه كه راستگۆیى و ده‌ستپاكى كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان بپارێزرێت، هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌كرد هه‌ركه‌س جیاكردنه‌وه به‌ده‌ست ره‌تده‌كاته‌وه ئه‌وه ئاشكرایه ئه‌وانه‌ن كه ساخته‌كاریان ئه‌نجام داوه.