یونس ڕاوی ئامانجی سەرەكی قسەكانی لەبارەی ئیسلامەوە بۆ نەوا روندەكاتەوە

13/06/2018

نەوا – سالم سەلیم 

لەبەرامبەر سكاڵای یاسایی مامۆستایانی ئایینی، راوێژكار یونس ڕاوی توێژەری هزری ئایینی بە رادیۆ نەوای راگەیاند " لەكۆی دیبەیت و نوسین و وتارەكانیدا، دەیەوێت خوێندنەوەیەكی نوێ‌ و لۆژیكی و مۆدێرنە بۆ ئاین بكات، كە لەگەڵ ئەم سەردەمەدا گونجاو بێت، نەك دژایەتیكردنی".
ئەو توێژەرە لە میانی بەشداریكردنی لە "پانۆرامای نەوا"دا وتی "سەرجەم ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵم لە بارەی دژایەتیكردنی ئایینی ئیسلام و سوكایەتیكردن بە پیرۆزییەكانی موسڵمانان، بێ بنەمان و دورن لە راستیەوە".
وتیشی "تەحەدای یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان دەكەم بتوانێت تەنها یەكێك لەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵم، بەبەڵگە بسەلمێنێت".

یونس ڕاوی لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا دوپاتیكردەوە، ئامانجی سەرەكی ئەو، ریفۆرمی ئایینە نەك دژایەتیكردنی، ئەویش بەمەبەستی پاككردنەوەی ئایین لە خورافات و هەروەها رێگرتن لە چەوساندنەوەی ژنان لەژێر ناوی ئایینی پیرۆزی ئیسلامدا.

 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group