دەستكاری خشتەی پێدانی موچەی فەرمانبەران و موچەخۆران دەكرێت

13/06/2018

نەوا - سالم سەلیم 


سەرۆكی لیژنەی كاروباری پێشمەرگەو شەهیدان لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، وەزارەتی دارایی بەڵێنی داوە، هەموو مانگێك موچەی هێزەكانی پێشمەرگە لەوادەی خۆیدا بدرێت و بخرێتە ریزبەندی یەكەم لە خشتەكەدا.
شیلان شێخ جەعفەر سەرۆكی لیژنەی كاروباری پێشمەرگەو شەهیدان لە پەرلەمانی كوردستان بە رادیۆ نەوای وت "دانانەوەی هێزەكانی پێشمەرگە لە ریزبەندی یەكەم لە خشتەی موچەدا مافی خۆیانە، ئەوەش بەپێی بڕیاری ژمارە (19)ی پەرلەمانی كوردستان كە دەبێت پێش هەموو وەزارەتەكانی دیكەی هەرێم موچەیان پێبدرێت".
لەبارەی بەڵێنەكانی حكومەتیش بۆ هێزەكانی پێشمەرگە، شیلان شێخ جەعفەر رایگەیاند، پاش پێداچونەوە بەسیستەمی پاشەكەوتی موچەدا، حكومەتی هەرێم پابەندی بەڵێنەكەی خۆی بووە و هێزەكانی پێشمەرگە لەوادەی خۆیدا، موچەیان وەرگرتوە و دوانەكەوتوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group