نه‌وا
سه‌دان په‌نابه‌ر كه له ئاوه‌كانی ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا رزگاركراون، له‌لایه‌ن ئیسپانیاوه وه‌رگیراون و وابڕیاره له‌و وڵاته‌دا نیشته‌جێبكرێن.
بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی بی بی سی، لە ئێستادا سێ كەشتی لە لیبیاوە كە زیاتر لە 629 پەنابەری هەڵگرتوە، بەرەو ئیسپانیا بەڕێكەوتون و یەكێكیان گەیشتۆتە وڵاتەكە و لەلایەن حكومەتەوە پێشوازیان لێكراوە.
حكومه‌تی ئیسپانیا له‌باره‌ی سه‌رنشینانه‌ی ئه‌و كه‌شتیانه‌وه رایگه‌یاندوه، ته‌واوی خزمه‌تگوزارییه مرۆیی و ته‌ندروستییه‌كانیان بۆ دابینده‌كات و وه‌ك په‌نابه‌ر مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌و پرسه پێدرۆ سانشیز سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسپانیا وتویه‌تی "ئه‌ركی سه‌رشانمانه هاوكاری ئه‌وانه بكه‌ین و رێگه‌نه‌ده‌ین كاره‌ساتی مرۆیی له ناوچه‌كه‌دا دروستببێت".
له‌ئێستادا زیاتر له هه‌زار كارمه‌ندی خاچی سور له كه‌ناراوه‌كانی ئیتاڵیا و وڵاتانی تردا ئاماده‌ن بۆ پێشوازی له‌و په‌نابه‌رانه، هه‌رچه‌نده حكومه‌تی نوێی ئیتاڵیا ده‌رگای به‌ڕودا داخستون.