بڕیارێكی سەرۆكی حكومەت لە بارەی موچەوە بڵاودەكرێتەوە

13/07/2018
بڕیارێكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە سیستمی نوێی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەران بڵاودەكرێتەوە، كە تێیدا جەخت لە پاراستنی پاشەكەوتی مووچە لەلایەن وەزارەتی داراییەوە كراوەتەوە.
بەپێی بڕیارەكە، كە ژمارە (134ی 2018)یە و بە ئیمزای نێچیرڤان بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێم لە ڕۆژنامەی (وەقائیعی كوردستان)، بڕیار دراوە، وەزارەتی دارایی ڕێكاری یاسایی و ژمێریاری ئەنجام بدات بۆ پاراستنی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەران، كە شایستەی مووچەخۆرانە.
هەر لە بڕیارەكەدا هاتووە، كاركردن بە بڕیاری ژمارە 64ی ساڵی 2016 (تایبەت بە پاشەكەوتی مووچە) بەردەوام دەبێت تا یاسای مووچە وەك خۆی كاری پێ‌ دەكرێتەوە یان یاسایەكی دیكە جێگەی دەگرێتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group