واده‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی مامۆستایان ئاشكرا ده‌كرێت
14/07/2018
نه‌وا-لاڤه كورده
كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه پاره له به‌غداوه ده‌گاته هه‌رێم و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له لیستی یه‌كه‌می موچه‌ی ئه‌و شوێنانه‌دا ده‌بێت، كه تا ئێستا موچه‌ی مانگی چواریان وه‌رنه‌گرتوه.
ئه‌حمه‌د گه‌رمیانی جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان بۆ رادیۆی نه‌وا وتی "زیاتر له 40 رۆژه موچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا نه‌دراوه، به‌ڵام رۆژی 20ی ئه‌م مانگه پاره ده‌گاته هه‌رێم و مامۆستایان له ریزی یه‌كه‌می ئه‌و لیسته‌دا ده‌بن، كه راده‌گه‌یه‌نرێت".
له رونكردنه‌وه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری دوای كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له رۆژی 4-7-2018، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا وه‌زیری دارایی و ئابووری باسی له نیگه‌رانی مامۆستایان كردوه له‌سه‌ر ریزبه‌ندی موچه و بڕیاردراوه مانگی داهاتو له‌سه‌ر بنه‌مای جێبه‌جێكردنی بڕیاری په‌رله‌مانی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێم، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه یه‌كه‌م وه‌زاره‌ت بێت له پێدانی موچه پاشان وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده دووه‌م وه‌زاره‌ت ده‌بێت له لیستی یه‌كه‌مدا.