نه‌وا
سه‌ركردایه‌تى پرۆسه‌كانى نه‌ینه‌وا ئاشكرایكرد: لهباكورى خۆرئاواى موسڵ 22 ئه‌ندامى رێكخراوى داعش ده‌ستگیركراون.
له‌و باره‌یه‌وه عه‌مید محه‌مه‌د جبورى وته‌بێژى سه‌ركردایه‌تى پرۆسه‌كانى نه‌ینه‌وا، له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه: هه‌واڵگرى نه‌ینه‌وا توانى 22 ئه‌ندامى رێكخراوى داعش دواى ئه‌وه‌ى چوارده‌وریان له‌زنجیره چیاكانى عه‌تشانه‌و بادوش ئابڵوقهدرا، ده‌ستگیركران.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه: پرۆسه‌كه له‌رێگه‌ى زانیارى وردى هه‌واڵگریه‌وه بووه‌و چه‌ندین پارچه چه‌كى سوكیان پێبووه‌و ده‌ستى به‌سه‌رداگیراوه، هه‌روه‌ها ره‌وانه‌ى باره‌گاى سه‌ركردایه‌تى پرۆسه‌كان كراون بۆ لێكۆڵینه‌وه‌و راده‌ستكردنیان به‌دادگا.
دواى رزگاركردنی پارێزگاى نه‌ینه‌وا له‌ژێر ده‌ستى رێكخراوى داعش، تا راده‌یه‌ك سه‌قامگیرى به‌خۆیه‌وه بینیوه، به‌ڵام مه‌ترسی رێكخراوه‌كه كۆتایی پێنه‌هاتوه.