نه‌وا
له عێراق كه به‌هۆی بوونی هه‌ردوو رووباری دیجله و فورات له نێو سنوره‌كانیدا، به وڵاتی دوو رووباره‌كه‌ش ناوده‌برێت، به‌هۆی وشكه‌ساڵییه‌وه كه‌رتی كشتوكاڵ زیانی به‌ركه‌وتووه.
به‌هۆی به‌رزیی پله‌ی گه‌رماوه كه هه‌ندرێكجار بۆ سه‌رو 50 پله به‌رز ده‌بێته‌وه و كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاو، سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كانی حكومه‌ته‌وه، نه‌توانراوه گه‌شه‌پێدانی پێویست به كه‌رتی كشتوكاڵ بدرێت و ئه‌مساڵیش ئه‌و كه‌رته زیانی گه‌وره‌ی به‌ركه‌وتووه.
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق به‌هۆی وشكه‌ساڵی ئه‌مساڵه‌وه، چاندنی برنج و گه‌نمه‌شامی قه‌ده‌غه‌كردووه كه پێویستیان به ئاوی به‌رده‌وامه و خوازیاره هه‌ریه‌ك له كونجی، لۆكه و گوڵه‌به‌ڕۆژه‌ش نه‌ڕوێنرێن.
وشكه‌ساڵی زۆرترین كاریگه‌ریی له‌سه‌ر شاره‌كانی باشور داناوه و ده‌یان خێزان به‌و هۆیه‌وه ناچاربوون ماڵ و حاڵیان به‌ره‌و ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و خۆرهه‌ڵات جێبهێڵن، جاران كه كشتوكاڵ سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگی داهات بوو له شاره‌كانی باشور، له ئێستادا بێكاریی گه‌یشتووه‌ته لوتكه.
مه‌هدی قه‌یسی بریكاری وه‌زیری كشتوكاڵی عێراق، له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نوسان، رایگه‌یاند: "سێكته‌ری كشتوكاڵ ئه‌مساڵ به‌هۆی نه‌بوونی ئاو و وشكه‌ساڵییه‌وه به‌رێژه‌ی 50% زیانی به‌ركه‌وتووه".
مه‌هدی قه‌یسی جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه ئه‌و زیانانه‌ی به‌ر سێكته‌ره‌كه كه‌وتون، كاریگه‌ریی له‌سه‌ر پلانه‌كانی ئه‌وان بۆ وه‌رزی هاوینیش داناوه.
26%ی كۆی گشتیی خاكی عێراق بۆ كشتوكاڵ گونجاوه‌و،
زیادكردنی نرخی خۆراك له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه، ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه‌رتی كشتوكاڵ به ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه به‌ندبێت و ژماره‌ی ئه‌و كرێكارانه‌ی له كه‌رته‌كه‌دا كارده‌كه‌ن روو له دابه‌زین بكات.
*جوتیارانی عێراقی ره‌خنه له سیاسه‌تی كشتوكاڵی حكومه‌ت ده‌گرن
ئاماژه به‌وه ده‌كرێت كه وشكه‌ساڵی له عێراق له‌پاڵ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری كردوه‌ته سه‌ر كشتوكاڵ، هاوكات كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاژه‌ڵداریش دروستكردووه.
له عێراقدا به پله‌ی یه‌كه‌م سه‌رچاوه‌كانی ئاو بۆ كه‌رتی كشتوكاڵ رووباره‌كانی دیجله و فوراتن.
*جوتیاران ناچارن په‌نا بۆ شێوازێكی ئاودێری به‌رن كه تێچوی دارایی زۆره
ئه‌بو حه‌یده‌ر جوتیارێكی به‌غدادی به ئاژانسی ئانادۆڵی راگه‌یاند كه كێڵگه‌كه‌ی له كه‌نار رووباری دیجله‌یه و وشك بووه، له‌به‌رئه‌وه داهاتی پیشوتری نه‌ماوه.
ئه‌بو حه‌یده‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه له‌گه‌ڵ نه‌بوونی ئاوی پێویست و به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما وشكبوونێكی جدی له كه‌رتی كشتوكاڵ رووده‌دات و، وتی: "سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كێڵگه‌كه‌م له كه‌نار رووباری دیجله‌یه ناچاربووم به شێوازێك ئاودانی بكه‌م كه بڕی تیچوی زۆره".
ئه‌بو حه‌یده‌ر باسی له‌وه كرد كه به مۆلیده‌ی كاره‌با ئاو له‌و بیره ده‌رده‌كات كه بۆ كێڵگه‌كه‌ی هه‌ڵكه‌ندووه و تێچوی سوته‌مه‌نی و چاودێریكردنی زۆره.
وتیشی: "به‌هۆی سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی حكومه‌ت له كه‌رتی كشتوكاڵ و پشتگوێ خستنیه‌وه له عێراق كشتوكاڵ به‌ره‌و له‌ناوچون ده‌چێت، له‌م وڵاته‌دا كشتوكاڵ له كۆتاییدایه".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ئوم ره‌شا كه سه‌دان دۆنم كێڵگه‌ی خورمای هه‌یه له كه‌ربه‌لا، باسی له‌و زیانه زۆره مادیه كرد كه لێیكه‌وتووه و، وتی: "له رابردوودا له نێو كێڵگه‌كانماندا له كه‌ربه‌لا ده‌یان تۆن پرته‌قاڵ و لاله‌نگیمان به‌رهه‌مده‌هێنا، ئیستاش به ئه‌سته‌م خورما به‌رهه‌مده‌هێنین، ئه‌و وشكه‌ساڵییه‌ی به‌هۆی گه‌رما و كه‌مبوونی ئاستی ئاو دروستبووه كێڵگه‌ی كشتوكاڵییه‌كانمانی وشك كردووه".