لەماڵەكەیەوە بۆری كون كردوە و نەوت دەدزێت

08/08/2018 عێراق

نەوا
لە یەكێك لەماڵەكانی باشوری بەغدا، بۆری نەوتی خاو كونكراوەو لێی دەردەهێنرێت، یەكێك لەئەنجامدەرانی ئەو كارەش لەلایەن هێزە ئەمنیەكانەوە دەستگیركرا.
لەوبارەیەوە عەمید روكن مالك رەزا مالیكی فەرماندەی پۆلیسی نەوتی ناوەڕاست لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەداوە، هێزێكی سەربە پۆلیسی وزە هەڵیانكوتاوەتەسەر ماڵێك كە لەناو خانوەكەیدا بۆری نەوتی خاوی كونكردوە و نەوتی لێدەدزی.
لەو ماڵەدا تونێلێك لەسەر ئەو بۆریەی نەوتی خاو دەگوازێتەوە بۆ پاڵاوگەی دۆرە لەباشوری بەغدا، هەڵكەنراوە و بۆریەكی لە بۆری سەرەكی بەستراوە، لەڕێگەیەوە نەوت دەدزرا.
ئەوەشی رونكردۆتەوە، كە كارەكە لەلایەن گروپێكەوە ئەنجامدراوەو لەكاتی هەڵمەتەكەدا یەكێكیان دەستگیركراوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group