نه‌وا
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه نرخى تمه‌نى ئێرانى زیاتر دابه‌زی و 100 دۆلار به‌رانبه‌ر یه‌ك ملیۆن تمه‌نه.
به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى په‌یجى بازاڕى دۆلاره‌كه‌ی شارى سلێمانى له‌تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوك بڵاویكردۆته‌وه، نرخى تمه‌ن به‌رانبه‌ر دۆلارى ئه‌مریكى دابه‌زینى زیاترى به‌خۆیه‌وه بینیوه و ئه‌مڕۆ 100 دۆلار به‌رانبه‌ر یه‌ك ملیۆن تمه‌نى ئێرانییه، هه‌روه‌ها 100 هه‌زار تمه‌ن به‌رانبه‌ر 12 هه‌زار و 150 دینارى عیراقییه.
هه‌ر به‌پێى ئه‌و زانیاریانه، 100 دۆلارى ئه‌مریكى به‌رانبه‌ر 120 هه‌زارو 800 دیناره و 100 یورۆش به‌رانبه‌ر 140 هه‌زارو 500 دیناره.
هۆكارى به‌رده‌وام دابه‌زینى نرخى تمه‌نى ئێرانى به‌رانبه‌ر دراوه جیهانییه‌كان به‌تایبه‌تى دۆلار، بۆ سه‌پاندنى سزاى نوێى ئابورى ئه‌مریكا به‌سه‌ر تاران‌دا ده‌گه‌ڕێته‌وه و پێشبینیش ده‌كرێت نرخى تمه‌ن دابه‌زینى زیاتر به‌خۆیه‌وه ببینێت كاتێك له مانگی 11ی داهاتودا ئاستی سزاكان زیاتر به‌رزده‌كرێته‌وه.