نه‌وا
به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان باس له‌وه‌ده‌كات ئه‌وه‌ی له گوڵه‌خانه روویداوه نه مانۆڕ بووه نه نمایشی سه‌ربازی، ئه‌وانه‌شی به‌شداریان كردووه، هیچیان هێزی سه‌ربازی نه‌بوون، به‌ڵكوو كادر و ئه‌ندامانی حزبه‌كه‌ی بوون.
رۆژی چوارشه‌ممه له رێوره‌سمی 42 هه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان له گوندی گوڵه‌خانه له شاره‌زور، ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێل و چه‌كی سه‌ربازی نمایش كران، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی جیاجیای به‌دوای خۆیدا هێنا.
له‌و باره‌وه عه‌بدوڵڵا حاجی مه‌حمود، به‌رپرسی ده‌سته‌ی كاڕگێری مه‌كته‌بی سیاسی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان له میانی به‌رنامه‌ی له‌گه‌ڵ رووداوه‌كانی رادیۆ نه‌وا رایگه‌یاند: ئه‌وه‌ی روویداوه نه مانۆڕ بووه نه نمایشی سه‌ربازی، به‌ڵكوو ده‌رخستنی پاشماوه‌ی تێكۆشه‌رانی بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لی كوردستان و پێشمه‌رگه‌كانی حزبی سۆسیالیت بووه، هه‌م له قۆناغی به‌رگری له خاك و خه‌ڵك، له قۆناغی خه‌باتی رزگاری نیشتمانی، هه‌م له قۆناغی شه‌ڕی داعش، بۆ ده‌رخستنی یاده‌وه‌ریه‌كان و چالاكیه‌كانی ئه‌و حزبه بووه.
وتیشی: "راگه‌یاندنه‌كان زیاتر لایه‌نی سه‌ربازی چالاكیه‌كانی ساڵیاده‌كه‌یان به‌رجسته‌كردۆته‌وه ، چونكه له‌سه‌رتاسه‌ری كوردستان، له زاخۆوه تا كه‌لار و كفری و هه‌ڵه‌بجه و رانیه و قه‌ڵادزێ، چالاكیان هه‌بووه بۆ یادكردنه‌وه‌ی دامه‌زراندنی حزبی سۆسیالیست دیموكرات.
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌شداریان له چالاكیه‌كه‌ی گوڵه‌خانه‌دا كرد، سه‌ربه وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ن، عه‌بدوڵای حاجی مه‌حمود وێڕای جه‌خت كردنه‌وه‌ی له‌وه‌ی كه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه هێزه‌كانیان له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رێكخراوه و ئاساییه كه له دوای ده‌وام، وه‌ك هه‌ر تاكێك چالاكی سیاسی و حزبی بكه‌ن، به‌ڵام ره‌تیكرده‌وه، ئه‌و كه‌سانه هێز بن وتی: "ئه‌وانه كادر و لایه‌نگرانی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان بون، كه هه‌ریه‌كه‌یان و به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان حه‌زی كردووه، له ساڵیادی دامه‌زراندنی حزبه‌كه‌یان رابردووی خه‌بات خۆیان له‌و بواره‌ی ئه‌نجامیانداوه بخه‌نه‌ڕوو".