به‌هۆی قه‌یرانی ئابورییه‌وه‌ رۆژانه‌ 38 كارگه‌ له‌ توركیا داده‌خرێن

12/08/2018 جیهان

نه‌وا
توركیا له‌ قه‌یرانێكی جدی ئابوریدایه‌ و له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا، پێنج هه‌زار و 906 كۆمپانیا داخراون.
به‌ گوێره‌ی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی "بیرگون"ی توركی، له‌ سه‌ره‌تای ساڵی نوێی 2019ه‌وه‌ داڕمانێكی گه‌وره‌ی ئابوری له‌ توركیا دێته‌ئاراوه‌، چونكه‌ ته‌نها له‌ مانگی كانونی دووه‌می ئه‌مساڵدا، دوو هه‌زار و 417 كۆمپانیا، له‌ مانگی شوبات 682 كۆمپانیا، له‌ مانگی ئادار 780 كۆمپانیا، له‌ مانگی نیسان 623 كۆمپانیا، له‌ مانگی ئایار 652 كۆمپانیا و له‌ مانگی حوزه‌یران 752 كۆمپانیا، له‌ توركیا داخراون، به‌و شێوه‌یه‌ش له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگی رابردوی ئه‌مساڵدا، له‌ توركیا لانیكه‌م پێنج هه‌زار و 906 كۆمپانیا داخراون.
به‌گوێره‌ی ئاماره‌ فه‌رمییه‌كانی حكومه‌تی توركیا له‌ مانگی كانونی دووه‌می ساڵی 2017دا تا مانگی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ، 20 هه‌زار و 607 دوكان و كارگه‌ی بچوك داخراون، به‌و شێوه‌یه‌ش به‌ تێكڕا رۆژانه‌ 38 كارگه‌ داخراون.
یه‌كێتی ژووری بازرگانی توركیاش ئاشكرایكردوه‌، له‌ ساڵی 2017دا 14 هه‌زار و 701 كارگه‌ داخراون.
هه‌ر به‌هۆی خراپی بارودۆخی ئابورییه‌وه‌، لقی بانكه‌كان له‌ شار و شارۆچكه‌كاندا داده‌خرێن، بۆ نمونه‌ له‌ ماوه‌ی 18 مانگی رابردودا، 458 لق و نوسینگه‌ی بانكی توركیا له‌ شوێنه‌ جیاوازه‌كانی ئه‌و وڵاته‌دا داخراون. 


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group