نرخی نەوت بەرزبۆوە

14/08/2018 جیهان

نەوا
ئەمڕۆ بەهۆی دابەزینی بڕی بەرهەمی نەوتی سعودیە، نرخی نەوتی خاو بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینی.
بەپێی راپۆرتە جیهانیەكانی تایبەت بە وزە، ئەمڕۆ نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت گەیشتۆتە 73 دۆلار و 49 سەنت، هەروەها خاوی تەكساس گەیشتە 68 دۆلارو 4 سەنت، نرخی نەوتی خاوی تێكەڵەی رێكخراوی ئۆپێكیش 70 دۆلار و 60 سەنتی تۆماركرد.
بەپێی ئەو راپۆرتانە، هۆكاری بەرزبونەوەی نرخی نەوتی خاو بۆ كەمبونەوەی بەرهەمی سعودیە دەگەڕێتەوە، كە یەكێكە لەوڵاتە سەرەكییەكانی دابینكردنی نەوتی جیهان، رۆژانە 200 هەزار و 500 بەرمیل كەمی كردوە و دابەزیوە بۆ 10 ملیۆن و 288 هەزار بەرمیل.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group