زیاد لە دوو هەزار عیراقی ڤیزای كۆچكردنی هەمەیشەییان وەرگرتوە

پێش 1 هەفتە عێراق

نەوا-
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بڵاویكردەوە، لە ماوەی ساڵی 2023 دا دوو هەزار و 272 ڤیزای كۆچكردنی هەمەیشەییان بە عیراقییەكان داوە.
بە گوێرەی ئەو ئامارەی كە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بڵاویكردۆتەوە، ساڵی رابردو دوو هەزار و 272 عیراقی ڤیزای كۆچكردنی هەمیشەییان بۆ ئەمەریكا وەرگرتوەو بە گوێرەی هەمان ئامار و لە هەمان ساڵدا وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا 562 هەزار ڤیزای كۆچكردنی هەمیشەییان بە دانیشتوانی جیهان بەخشیوە.
لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی میسرییەكان خاوەنی پلەی یەكەمن لە وەرگرنمی ڤیزەی ئەمریكا، دواتر ئوردنی و یەمەنییەكان لە پلەكانی دووەم و سێیەم دێن، عیراقیش لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی لەپلەی حەوتەمدایە.
 

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group