سودانی: سەرەداوی هێرشەكەی كۆرمۆرمان دەستكەوتوە

پێش 2 هەفتە عێراق

هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت هێرشەكەی سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆری سەركۆنە كردو ئاماژەیدا كە محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق رایگەیاندوە، سەرەداویان لەبارەی ئەو كەسانە دەستكەوتوە كە لە هێرشەكەی سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر تێوەگلاون.
لە راگەیەنراوی كۆبونەوەی سەركردەكانی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت ئاماژە بەوەكراوە كە هاوپەیمانییەكە هێرشەكەی سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆری سەركۆنە كردوەو سەرۆك وەزیرانی عیراقیش رایگەیاندوە، سەرەداویان لەبارەی ئەو كەسانە دەستكەوتوە كە لە ئەنجامدانی هێرشەكەی سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر تێوەگلاون.
راشگەیەنراوە كە لە كۆبونەوەكەدا جەخت كراوەتەوە لەسەر ئەوەی گرنگە پرسی هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بە خێرایی یەكلایی بكرێتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group