سودانی: گرنگە هەڵبژاردنی هەرێم لەچوارچێوەی رێككەوتنی سیاسیدا بكرێت

پێش 3 هەفتە عێراق

سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق لەگەڵ سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان تاوتوێی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەكەن.
بەگوێرەی راگەیەنراوێكی نوسینگەكەی، محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران و عومەر ئەحمەد سەرۆكی ئەنجومەنی كۆمیسیارانی كۆمسیۆنی باڵای عیراق كۆبونەتەوەو گرنگترین ئەو رێكارانەیان تاوتوێ كردوە كە كۆمسیۆن گرتویەتیەبەر بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانی.
راشگەیەنراوە كە سودانی جەختیكردۆتەوە لەسەر گرنگی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكان لەچوارچێوەی رێككەوتنی سیاسی و بەشداریكردنی هەمو پێكهاتە كۆمەڵایەتییەكانی عیراق لە هەرێم و دڵنیابون لە بەدیهێنانی بنەمای دادپەروەری و یەكسانی لەجێبەجێكردنی ئەم مافەدا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group