ئەو براندە سەرەكیانەی بەرپرسن لە پیسبونی ژینگەی جیهان

پێش 3 هەفتە هەمەڕەنگ

نەوا-
 توێژینەوەیەك ئاشكرایكردوە كە كام لە براندە بەناوبانگەكان بەرپرسیارن لە زۆربەی زۆری پیسبونی ژینگە بە پلاستیك كە لەئەنجامی بەرهەمەكانیانەوە لە جیهاندا دروست دەبێت.
كۆكاكۆلا لەپێشەنگی لیستەكەدایە وەك پیسكەری ژمارە یەك، چونكە توێژەرانی زانكۆی داڵهۆزی كەنەدی بۆیان دەركەوتوە كە كۆكاكۆلا بەرپرسیارە لە 11%ی هەمو پاشماوەی براندەكان.
لە پلەی دوەمدا كۆمپانیای پێپسیكۆ/ پیپسی بە ڕێژەی ٥٪ دێت، لە پلەی دوەمدا نێستلە بە ڕێژەی ٣٪ و دانۆن بەڕێژەی ٣٪ و ئاڵتریا/فیلیپ مۆریس ئینتەرناشناڵ بە ڕێژەی ٢٪ دێت.
لە توێژینەوەكەدا تیمەكە نزیكەی ٥ ساڵ داتای ١٥٧٦ روداوی وردبینییان لە ٨٤ وڵاتدا شیكردەوە، توێژەران بۆیان دەركەوتوە كە بەرزبونەوەی لەسەدا یەك لە بەرهەمهێنانی پلاستیك بوەتە هۆی زیادبونی لەسەدا یەكی پیسبون، هەروەها دەریشكەوتوە كە ٥٦ كۆمپانیای جیهانی بەرپرسیارن لە زیاتر لە ٥٠%ی هەمو پیسبونی پلاستیك كە بەهۆی براندەكانەوە دروست دەبێت، بەڵام زیاتر لەنیوەی ئەو پلاستیكە وەرگیراوانە بێ ماركە بون، ئەمەش وایكردوە شوێن پێی ئەو كۆمپانیایانە قورس بێت كە بەرپرسیارن.
توێژەران پێشنیاری دروستكردنی بنكەیەكی زانیاری نێودەوڵەتی دەكەن كە دەستڕاگەیشتن كراوە بێت و تێیدا كۆمپانیاكان پابەندبن بە بەدواداچونی بەرهەمەكانیان تاوەكو دەگەنە ژینگە.
توێژینەوەكە ئاماژەی بەوەشكردوە، كلیلی كەمكردنەوەی پیسبونی پلاستیك كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی كاڵای پلاستیكی تاك بەكارهێنانە.
ئامادەكردنی/ رێكخراوی ئاییندە بۆ پاراستنی ژینگە

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group