چین: 19 كەس بەهۆی داڕمانی رێگایەكەوە گیانیان لەدەستدا

پێش 3 هەفتە جیهان

نەوا-
دوای ئەوەی چەند ڕۆژێك بارانبارینی بەخوڕ لە چین، لە پارێزگای گوانگ دۆنگی وڵاتەكە بەهۆی داڕمانی رێگایەكەوە 19 كەس گیانیان لەدەستدا.
ماڵپەڕی بی بی سی بڵاویكردۆتەوە، رێگای خێرای مێیلۆنگ لە پارێزگای گوانگ دۆنگ لە چین داڕما و بەو هۆیەشەوە 19 كەس گیانیان لەدەستدا و 30 كەسی دیكەش برینداربون و هەروەها 18 ئۆتۆمبێل زیانیان بەركەوتوە، روداوەكەش دوای ئەوە دێت چەند رۆژێكە لە وڵاتی چین بارانی بەخوڕ دەبارێت.
باس لەوەشكراوە، ئەو 30 كەسە بریندارەی كە رەوانەی نەخۆشخانە كراون لە ئێستادا مەترسییان لەسەر نییەو لە پاش روداوەكە حكومەتی پارێزگای كوانگ دۆنگ كارمەندی فریاگوزاری رەوانەی شوێنی روداوەكە كردوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group