جۆ بایدن باری نائاسایی لە سوریا بۆ ساڵیكی دیكە درێژكردەوە

پێش 2 هەفتە جیهان

نەوا-
جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا باری نائاسایی نیشتمانیی لە سوریا بۆ ماوەی ساڵێكی دیكە درێژكردەوە.
لە راگەیەندراوێكدا كۆشكی سپی بڵاویكردەوە، ئەو بڕیارەی جۆ بایدن بۆ ئەوەیە كە دەیەوێت مامەڵە لەگەڵ ئەو هەڕەشانە بكات كە لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوە و ئابوری ئەمریكا هەیە، بەهۆی هەڵوێستی حكومەتی سوریاوە لە پشتیوانیكردنی تیرۆر و داگیركردنی لوبنان. 
رونیشیكردەوە، حكومەتی سوریا بەردەوامە لە هەوڵەكانی بۆ دەستكەوتنی چەكی كۆكوژ و پڕۆگرامی موشەكی و ئاستەنگ دروستكردن بۆ هەوڵەكانی ئەمریكا لە نۆژەنكردنەوەی عێراق. 
بەپێی راگەینراوەكەی كۆشكی سپی، جۆ بایدن هەڵوێستی حكومەتی سوریا پەیوەست بە چەكی كیمیایی و پشتیوانی رێكخراوە تیرۆریستییەكان تەنها گەلی سوریا ناخاتە مەترسییەوە بەڵكو سەقامگیری ناوچەكە تێكدەدات.

 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group