نەوتەكەی بەغدا گەیشت و بریارە ئەمرۆ لە دهۆك دەست بە دابەشكردنی بكرێت

42 خولەک پێش ئێستا
نەوا-
بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم، دوای هەوڵێكی زۆری وەزارەتەكە لەگەڵ وەزارەتی نەوتی حكومەتی فیدڕاڵ، یەكەم كاروانی تەنكەرەكانی نەوتی سپی باركرا و بۆ پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان.
ڕوونیشیكردەوە، دوێنێ شەو یەكەم كاروانی نەوتی سپی گەیشتە كۆگاكانی پارێزگای دهۆك و لە رێگەی بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی دهۆكەوە لە ناوچە شاخاوییەكانی دابەش دەكرێت.
وەزارەتی سامانە سروشتییەكان ئەوەشی خستەڕوو كە بۆ بەشە نەوتی سپی هەرسێ پارێزگاكانی هەولێر و سلێمانی و هەڵەبجە ڕەزامەندی دراوە و دەست بە باركردن دەكرێت و لەگەڵ گەیشتنی بەكۆگاكاندا، دەست بە بەرنامەی باركردن و دابەشكردن دەكرێت لەسەر هاوڵاتیان لە پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكان

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group