حكومەتی عێراق: مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم تێكەڵ بە دۆسیەكانی دیكە ناكرێ

50 خولەک پێش ئێستا عێراق

نەوا-
حەیدەر عەبوودی وتەبێژی حكومەتی عێراق دەڵێت، دابینكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان و گەرەنتیكردنی دەستكارینەكردنی، رێنماییەكی پابەندكەری عەلی فالح زەیدی، سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانە.
ئاماژەی بەوەش كرد، دۆسیەی مووچە لە سەرجەم دۆسیە هاوبەشەكانی دیكە جیاكراوەتەوە و ناكرێ بە هیچ گفتوگۆیەكی پەیوەست بە پرسەكانی دیكەوە ببەسترێتەوە.
عەبوودی دووپاتیشی كردەوە، حكومەت بەردەوامە لە جێبەجێكردنی بەرنامەكەی بۆ سەپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت، جێبەجێكردنی یاسا، بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و رووبەڕووبوونەوەی هەر دەستدرێژییەك بۆ سەر سامانە نیشتمانییەكان لە سەرتاسەری عێراق.
باسی لەوەشكردەوە، هەردوو وەزارەتی دارایی و پلاندانانی عێراق ئامادەكردنی رەشنووسی بودجەی گشتیی ساڵی 2027ـیان بەگوێرەی یاسای بەڕێوەبردنی دارایی تەواو كردووە، كە تێیدا داهات، خەرجی و كورتهێنانی پێشبینیكراو دیاریكراون و چەندین پاڵپشتیی دارایی نوێی وەك پڕۆژەی رێگەی گەشەپێدان و هەژماری نەوەكانی تێدا جێگیركراوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group