كۆتایی ئەم مانگە شەپۆلێكی بەهێزی باران و بەفر هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە

15 خولەک پێش ئێستا
نەوا-
ئاراس جەبار شارەزای كەشناسی ئاشكرایكرد، دوای ماوەیەك لە لاوازبوون و نەمانی كاریگەریی شەپۆلەكانی بارانبارین، جارێكی دیكە هەرێمی كوردستان و وڵاتانی ناوچەكە دەكەونە ژێر كاریگەریی شەپۆلێكی بەهێزی باراناوییەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، كاریگەریی سەرەتایی شەپۆلەكە لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو و لە ڕۆژی 30ی تشرینی دووەمی 2026ـەوە دەست پێ دەكات، كەشێكی ساردی باراناوی دروست دەبێت و بەفر لە ناوچە شاخاوییەكان دەبارێت.
ئەو شارەزای كەشناسیە روونیشیكردەوە،كاریگەرییەكانی ئەم شەپۆلە بە شێوەی پچڕپچڕ بۆ ماوەی یەك هەفتە بەردەوام دەبن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group