خامنەیی: لە دانوستان ناترسین

17/01/2020 جیهان

نەوا
رابەری باڵای ئایینی ئێران لە وتاری نوێژی هەینی تاران رایگەیاند، وڵاتەكەی سڵ لە دانوستان ناكاتەوە، بەڵام ئامادە نییە بۆ هیچ گفتوگۆیەك لەگەڵ ئەمریكا.
دوای هەشت ساڵ بۆ یەكەم جار عەلی خامنەیی رابەری باڵای ئایینی ئێران وتاری نوێژی هەینی تارانی پێشكەش كرد و تیایدا باس لە كوژرانی قاسم سولەیمانی، موشەكبارانی بنكەكانی ئەمریكا، خستنەخوارەوەی فڕۆكەیەكی مەدەنی ئۆكرانی و خۆپیشاندانەكانی ئەم دوایەی وڵاتەكەی و چەند پرسێكی تر كرد.
خامنەیی باسی لەوەكرد، قاسم سولەیمانی بەهێزترین فەرماندەی ئێران بووە و هیچ فەرماندەیەكی تر ناتوانێت ئەو كارانە بكات كە سولەیمانی كردبوونی.
سەبارەت بە هەڕەشەی كشانەی سێ وڵاتی ئەوروپی لە رێككەوتنی ئەتۆمیش وتی، ئەو سێ وڵاتە (فەرەنسا، بەریتانیا و ئەڵمانیا) تەنها بەردەست و شاگردێكی سادەی ئەمریكان و فەرمانەكانی واشنتۆن جێبەجێ دەكەن. راشیگەیاند: ئێران چۆكی بۆ ئەمریكا دانەداوە بۆ ئەوانیش چۆك دانادت.
رابەری باڵای ئایینی ئێران جەختیشی كردەوە، وڵاتەكەی سڵ لە دانوستان ناكاتەوە، بەڵام ئامادەش نییە هیچ گفتوگۆیەك لەگەڵ ئەمریكا ئەنجام بدات.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group