نه‌وا - رۆژیار سیروان - سلێمانی
سه‌رۆكی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند، وه‌ك له رابردوودا روویدا، ته‌نها له ئه‌گه‌ری رووداوی گه‌وره پێشمه‌رگه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناوچه دابڕاوه‌كان، جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، كه دیداری سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی ئه‌مریكا له داڤۆس ئه‌نجامی باشی بۆ داهاتووی كورد ده‌بێت.
محه‌مه‌دی حاجی مه‌حموود سه‌رۆكی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان به‌رادیۆ نه‌وای راگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌كه‌ی داڤۆس یه‌كیك بوو له كۆبوونه‌وه گرنگه‌كانی جیهان و بینینی ئه‌و سه‌رۆكانه‌ی جیهان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن و به‌شداربوونی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گرنگیه‌كی تایبه‌تی هه‌یه له رووی سیاسی و میدیایی و ئابووری و دیپلۆماسی بۆ میلڵه‌ته‌كه‌مان له‌رووی ئه‌و كێشانه‌ی له رابردوو به‌سه‌ریدا هاتووه.
وتیشی، دیداری سه‌رۆكی ئه‌مریكا پشكی شێر به‌ر كورد كه‌وت بۆیه ئه‌م دیدارانه به رێككه‌وت رووینه‌داوه ره‌نگه هه‌لومه‌رجه‌كه وایكردبێت كورد له‌و چوارچێوه‌یه‌دا رۆڵی كاریگه‌ری هه‌بێت، بۆیه وای ده‌بینم ئه‌نجامه‌كانی باش ده‌بێت و له داهاتوو ده‌رده‌كه‌وێت بۆ خه‌ڵكی كوردستان .
وتیشی، هه‌ندێك له برا عه‌ره‌به‌كان به‌و دیداره بارودۆخیان تێكچووه ره‌نگه وڵاتانی تریش پێیان خۆش نه‌بێت، به‌ڵام واقعێك هه‌یه پێویسته هه‌مووان دان به‌و واقعه بنێن كه پرسی كورد و هه‌رێمی كوردستان جێگایه‌كی تایبه‌تی له جیهان هه‌یه .
سه‌باره‌ت به گه‌رانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بۆ ناوچه دابڕاوه‌كانیش وتی: هه‌موو كات وتوومه رووداوه گه‌وره‌كانی دنیا وایكردووه پێشمه‌رگه بۆ ئه‌و ناوچانه بگه‌رێته‌وه، بۆنموونه روخاندنی سه‌دام رووداوێكی گه‌وره بوو بۆیه پێشمه‌رگه گه‌ڕایه‌وه بۆ ئه‌وناوچانه، هه‌روه‌ها بوونی شه‌ڕی داعش رووداوێكی گه‌وره بوو، ڕه‌نگه ئه‌وه‌ی له نێوان ئه‌مریكا و ئێران رووده‌دات به‌راورد به‌و رووداوانه گه‌وره نه‌بێت، به‌ڵام هه‌ر گرنگه، تا رووداوێكی گرنگ روونه‌دات قورسه پێشمه‌رگه بگه‌رێته‌وه بۆ ئه‌و ناوچانه.
ئاماژه به‌وه‌شدا، پێمان خۆش بوو هه‌موو شته‌كان به ئاسایی و یاسایی بروات، به‌ڵام قه‌ده‌ری كورد وابووه ده‌بێت به كیمیایی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال و شه‌ڕی داعش كورد بناسرێت هه‌روه‌ها ده‌بێت به رووداوه گه‌وره‌كان كورد به جیهان بناسرێت قه‌ده‌ره‌كه‌مان وایه چی بكه‌ین.