نه‌وا
پارێزگاری هه‌ولێر ده‌ڵێت، له دووه‌م رۆژی مانگی داهاتووه‌وه ده‌ستده‌كه‌ن به بڕینی زێده‌ڕۆییه‌كانی سه‌ر كاره‌با.
فرسه‌ت سۆفی، پارێزگاری هه‌ولێر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "بڕیاریاندا له 2 ی 2 ی 2020 پرۆسه‌ی بڕینی زێده‌ڕۆییه‌كانی سه‌ر كاره‌با له‌هه‌موو قه‌زا و ناحییه‌كان و له ناو سه‌نته‌ری شاری هه‌ولێر ده‌ست پێبكه‌ن".
وتیشی، "ئه‌و هه‌ڵمه‌ته ھه‌موو كه‌س ده‌گرێته‌وه و ھیچ كه‌سێك پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر نییه".
پارێزگاری هه‌ولێر باسی له‌وه‌شكرد، "لێژنه‌یان له‌هه‌موو قه‌زاكان به سه‌رپه‌رشتی قایمقامه‌كان و ئه‌ندامیه‌تی پۆلیسی كاره‌با و فه‌رمانگه‌كانی كاره‌با پێكهێناوه و له‌هه‌ریه‌كێك له‌و لێژنانه‌ش داواكاری گشتی كاری یاسایی خۆی ده‌كات بۆ گرتنه‌به‌ری ڕێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر به‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی سه‌رپێچیان كردۆته سه‌ر تۆڕی كاره‌با".
فرسه‌ت سۆفی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، " 1 ی 5 دوا مۆڵه‌ته بۆ هه‌ر خاوه‌ن موه‌لیده‌یه‌ك كه موه‌لیده‌كه‌ی بكاته بێده‌نگ، هه‌ر كه‌س پابه‌ند نه‌بێت مۆڵه‌ت ده‌درێته كه‌سێكی دیكه كه موه‌لیده‌ی بێده‌نگ به‌كاربهێنێت".