وێنە.. خۆپیشاندەران بە 250 دیناری سزای دارایی چالاكوانێك كۆدەكەنەوە

13/02/2020 عێراق

نەوا
دوای ئەوەی بەهۆی سكاڵای پەرلەمانتارێكەوە، چالاكوانێك سزای یەك ملیۆن دیناری بەسەرداسەپێنرا، خۆپیشاندەرانی شاری ناسڕیە دەستیان بە كۆكردنەوەی بڕی ئەو سزایە كرد، كە دادگا بۆ چالاكوانەكەی دەركردوە.
بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ، خۆپیشاندەرانی شاری ناسڕیەی باشوری عیراق هەڵمەتێكیان لەژێر ناوی "علی ربع ربع" دەستپێكردوە بۆ كۆكردنەوەی بڕی یەك ملیۆن دیناری عیراقی تا بڕی سزای دارایی چالاكوانێكی خۆپیشاندانەكان بدەن.
هەڵمەتەكە مەیدانەكانی خۆپیشاندان و بازاڕەكانی گرتوەتەوە و ئامانج لێی بڵاوكردنەوەی پەیامێكە، كە تێیدا خەڵكی پارێزگاكە دژی سەركوتكردنی ئازادی رادەربڕین دەوەستنەوە، بەپێی زانیاریەكانیش بڕە پارەكە بەشێوەی 250 دیناری عیراقی كۆدەكرێتەوە و هەفتەی داهاتوو دەدرێتە دادگا.
پێشتر لەسەر پۆستێكی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، پەرلەمانتارێكی عیراق سكاڵای یاسایی لەسەر چالاكوانێك تۆماركردو ئەو چالاكوانەش لەلایەن دادگاوە بەبڕی یەك ملیۆن دینار سزای دارایی بەسەرداسەپێنرا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group