ئەنجامی توێژینەوەیەكی نوێ لە بارەی كۆرۆنا دەخرێتەڕوو

22/03/2020 هەمەڕەنگ

نەوا
بەپێی نوێترین توێژینەوە لە ئەمریكا ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ چەند كاتژمێر لە هەوادا دەمێنێتەوە و ماوەی چەند رۆژێكیش لەسەر پلاستیك و ستیل دەژی.
دامەزراوەی نیشتمانی تەندروستی ئەمریكا بە هاوكاری ناوەندی كۆنترۆڵكردن و پێشگرتن لە نەخۆشیەكان (CDC) و زانكۆی پرینستۆن توێژینەوەیەكی هاوبەشیان لەسەر ڤایرۆسی كۆرۆنا ئەنجام داوە.
بەگوێرەی ئەنجامی توێژینەوەكە، كە لە گۆڤاری نیو ئینگلاند بڵاوكراوەتەوە، كاتێك كەسی تووشبوو بە كۆرۆنا دەكۆكێك یان دەپژمێت، ڤایرۆسەكە بۆ ماوەی سێ كاتژمێر لە هەوادا دەمێنێتەوە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، كە ڤایرۆسەكان لەسەر تەنە جیاجیاكان بۆ ماوەی جیاواز دەمێنێتەوە، بۆ نمونە لەسەر پلاستیك و ستیل ماوەی مانەوەكەی سێ رۆژە، لەسەر كاغەز 24 كاتژمێر و لەسەر مسیش تەنها چوار كاتژمێر دەمێنێتەوە.
بەپێی ئەو توێژنەوەیەك هەرجۆرە تێكەڵبوون لەگەڵ كەسی تووشبوو یان بەركەوتنی دەست لەگەڵ ئەو كەلوپەلانەی ڤایرۆسەكەیان پیچوەیە ئەگەری تووشبوون زیاتر دەكات.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group