وەزارەتی تەندروستی حاڵەتی نوێی كۆرۆنای لە دەربەندیخان راگەیاند

پێش 2 هەفتە
سەردانی وەزیری تەندروستیی بۆ دەربەندیخان

نەوا
شەوی چوارشەممە 25-3-2020 وەزارەتی تەندروستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان تۆماركردنی توشبویەكی دیكەی كۆرۆنای لە قەزای دەربەندیخان سەربە پارێزگای سلێمانی راگەیاند، كە ئەمە دەقەكەیەتی:
دەرەنجامی نوێ ...
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، تووشبووێکی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری سلێمانی دەستنیشانکرا، کە پیاوێکی تەمەن 30 ساڵە و دانیشتووی شاری دەبەندیخانە.
کۆی گشتی لە هەرێمی کوردستان توشبووان گەیشتە 100 حالەت و دوو مردن.

وەزارەتی تەندروستی
25 ئازار 2020

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group