تەندروستی گەرمیان ئەنجامی نزیكەی 620 پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئاشكرا دەكات

26/03/2020

نەوا
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان، پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (كۆڤید 19) بۆ نزیكەی (620) ئەنجامدراوەو كەسیان هەڵگری ڤایرۆسەكە نەبوون، داواشدەكات هاووڵاتیان پابەندی رێنماییەكان بن.
لە راگەیەنراوێكدا تەندروستی گەرمیان ئاشكرایدەكات، تائێستا لەگەرمیان پشكنینی تاقیگەیی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (كۆڤید 19) بۆ نزیكەی (620) ئەنجامدراوە، دەرەنجامی هەموویان نێگەتیڤ بوون و خۆشبەختانە كەسیان هەڵگری ڤایرۆسەكە نەبوون.
باسی لەوەشكردووە، ئەم زانیارییە دڵخۆشكەرەیە دەبێت هاندەرمان بێت بۆ بەردەوامبون لە پابەندبون بە مانەوە لە ماڵەكانمان و جێبەجێكردنی رێنماییە تەندروستیەكان، چونكە مەترسی ڤایرۆسەكە تائێستاش بە توندی بوونی هەیە و هیچ نەڕەویوەتەوە، بەڵكو تۆماركردنی بەردەوامی حاڵەتەكانی ڤایرۆسەكە لە ناوچە و شارەكانی دەوروبەر و نزیكی گەرمیان، رادەی مەترسیەكە لەسەر ناوچەكەمان زیاتر دەكات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group