ئەنجامی پشكنینی كۆرۆنا بۆ رێواز فایەق ئاشكرا كرا

28/03/2020

نەوا
سەبارەت بەتەواوبوونی ماوەی دیاریكراوی كەرەنتینەكردنی سەرۆكی پەرلەمان كوردستان، نوسینگەی رۆژنامەوانیی  سەرۆكی پەرلەمان كوردستان رونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە.
نوسینگەی ڕۆژنامەوانیی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند،دوای گەڕانەوەی د.ڕێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لە دەرەوەی وڵات لە رۆژی 14-3-2020، وێڕای جێبەجێكردنی رێنماییە تەندروستییەكانی تایبەت بەڤایرۆسی كۆڕۆنا (كۆڤید-19) و ئەنجامدانی پشكنینی تاقیگەیی سەرەتایی لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لە رۆژی 16-3-2020  لەڕاگەیەندراوێكدا بڕیاری خۆكەرەنتین-كردنی بەڕێزیانمان لەڕۆژی گەڕانەوەیانەوە ڕاگەیاند.
ئاماژە بەوەكراوە، ئەمڕۆ و دوای تەواوبوونی 14رۆژ كەماوەی دیاریكراوی كەرەنتینەیە، لەگەڵ پابەندبوونیان بەسەرجەم رێنماییە تەندروستییەكان و ئەنجامدانی دواپشكنین كەخاوێن و نێگەتیڤ دەرچوو، بەگرنگی دەزانین ئاگاداری هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان بكەینەوە كە كەرەنتینەی بەڕێزیان كۆتایی پێهاتووە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group