بەڕێوەبەری كۆمپانیایەكی دەرمان: گەورەترین هیوا بۆ چارەسەری كۆرۆنا دەرمانی مەلاریایە

29/03/2020 هەمەڕەنگ

نەوا
فاس ناراسیمهان بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای نۆفارتس دەڵێت "لەئێستادا گەورەترین هیوا بۆ روبەڕوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، دەرمانی چارەسەركردنی نەخۆشی (مەلاریا)یە".
ناراسیمهان بە رۆژنامەی "زونتاگ سایتونگ"ی سویسری وتوە "چارەسەری "هایدرۆكسیكلۆرۆكوین" كە بۆ چارەسەری مەلاریا و چەند نەخۆشییەكی دیكە بەكاردەهێنرێت، گەورەترین هیوایە بۆ روبەڕوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ‌ COVID-19".
دەشڵێت "130 ملیۆن ڤاكسینی چارەسەری مەلاریا بۆ روبەڕوبونەوەی كۆرۆنا بەرهەمدەهێنین، هەروەها پشتگیری تاقیكردنەوەی پێویست دەكەین پێش بڕیاردان لەسەر بەكارهێنانی دەرمانەكە، بەپێی تاقیكردنەوەكان لەسەر گیانداران دەركەوتوە ئەو دەرمانە ڤایرۆسەكە دەكوژێت، لەگەڵ نەخۆشخانەكانی سویسرا لەكارداین بۆ تاقیكردنەوەی دەرمانەكە لەسەر نەخۆش، بەڵام لەئێستادا ناتوانین هیچ شتێك بڵێین".
تەئكیدیشیكردوەتەوە، سەرقاڵی گەڕانن بەدوای پێكهاتەی دەرمانی كاریگەر بۆئەوەی چارەسەری زیاتری "هایدرۆكسیكلۆرۆكوین" دروستبكەن، ئەگەر تاقیكردنەوەكان لەسەر توشبو سەركەوتو بون.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group