نه‌وا
توێژه‌ران له كۆلێژى پزیشكیى زانكۆى هارڤاردى ئه‌مریكى هۆكاری له‌ده‌ستدانی هه‌ستی بۆنكردن و تامكردن لای ئه‌و كه‌سانه ئاشكراده‌كه‌ن، كه توشى ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌بن و نیشانه‌ى هه‌وكردنى سیه‌كانیان تێدا ده‌رده‌كه‌وێت.
ئه‌و توێژه‌رانه له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه، ورده ورده له ده‌ستدانى هه‌ستى بۆنكردن و تامكردن له‌ناو ئه‌و كه‌سانه‌ى توشبوى ڤایرۆسى كۆرۆنان، به‌شێك نین له نیشانه باوه‌كان، چونكه ئه‌و دیارده‌یه پێویستى به لێكۆڵینه‌وه‌ى ورد و زیاتر هه‌یه.
هاوكات رێكخراوى ته‌ندروستیى جیهانى ئاشكرایكردوه، تائێستا ناتوانن دڵنیابن له‌وه‌ى ده‌ركه‌وتنى ئه‌و نیشانانه به‌ڵگه‌ى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه بۆ بونى نه‌خۆشییه‌ك، كه به‌هۆى توشبون به ڤایرۆسى كۆرۆناوه دروستببێت، به‌ڵام له‌هه‌مانكاتدا ئه‌و نیشانانه له‌و كه‌سانه‌شدا ده‌ركه‌وتوه، كه توشى ڤایرۆسه‌كه بون، بۆ نمونه "رۆدى جوبرى" یاریزانى باسكه‌ى ئه‌مریكى كه یه‌كێكه له توشبوان و هه‌سته‌كانی بۆنكردن و تامكردنی له‌ده‌ستداوه.
ئه‌و توێژینه‌وانه‌ى له‌سه‌ر ماده بۆماوه‌ییه‌كانى مشك و مه‌یمون و مرۆڤ كراون، ده‌ریانخستوه كۆمه‌ڵێك خانه‌ى دیاریكراوى رێڕه‌وى لوت پرۆتینه‌كان له ڤایرۆسه‌كه ده‌شارنه‌وه، ئه‌وه‌ش واده‌كات ڤایرۆسه‌كه به‌ئاسانى خانه‌كانى له‌شى مرۆڤ ببڕێت و بچێته ناویانه‌وه، دواتر سیه‌كان توشى هه‌وكردن ده‌كات، توشبونى ئه‌و خانانه‌ش ده‌بێته‌هۆى ده‌ركه‌وتنى نیشانه‌كانى تایبه‌ت به له‌ده‌ستدانى هه‌ستى بۆنكردن و تامكردن، زانایانیش پێیانوایه خانه‌كانى شانه‌ى لوت ره‌نگه یارمه‌تیده‌ربن بۆ بڵاوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسه‌كه به جه‌سته‌دا .