قائیمقامی سەیدسادق لەبارەی توشبویەكی قەزاكەوە دڵنیایی دەدات

02/04/2020

نەوا 
قائیمقامی سەیدسادق دانیشتوانی قەزاكە دڵنیادەكاتەوە، كە ئەو كەسەی وەكو توشبوی كۆرۆنا تۆماركراوە، لەكاتی گەڕانەوەیدا لە ئێران كەرەنتین كراوە و بەركەوتنی لەگەڵ كەسدا نەبووە.
شەوی رابردوو توشبوونی چەند كەسێكی دیكە بە ڤایرۆسی كۆرۆنا راگەیەندرا و یەكێكیان دانیشتووی قەزای سەیدسادقە، بۆیە هاووڵاتیانی قەزاكە جۆرێك لە دڵەڕاوكێیان بۆ دروستبوو، بەڵام دیار رەفیق قائیمقامی سەیدسادق لە راگەیەندراوێكدا، دڵنیایی دایە هاووڵاتییانی قەزاكە و دەڵێت "پێویست ناكات هیچ كەس خۆی دوودڵ بكات، توشبووەكە لە ئێران گەڕاوەتەوە و نەهاتووەتەوە ناو سەیدسادق، بەڵكو لە باشماخەوە بۆ ماوەی 19 رۆژ كەرەنتین كراوە، بۆیە ئاگادارتان دەكەینەوە تەنها پابەندی رێنماییەكان بن".
بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستیی هەرێم، تائێستا 190 كەس لە هەرێمی كوردستان توشی كۆرۆنا بوون، لەنێویاندا 61 كەس چاكبونەتەوە و 2 حاڵەتی گیانلەدەستدانیش هەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group