نه‌وا
په‌رستارێكى ئیتاڵى به هه‌ڵه هاوڕێ كچه دكتۆره‌كه‌ى خۆى كوشت، چونكه پێى وابووه له‌وه‌وه توشى ڤایرۆسى كۆرۆنا بوه.
ڕۆژنامه‌ى "سه‌ن"ى به‌ریتانى ئاشكرایكرد، ئه‌نتۆنیۆ دى باس په‌رستارى ته‌مه‌ن 28 ساڵ، له‌گه‌ڵ لورینا كوارانتا-ى هاوڕێى پێكه‌وه له نه‌خۆشخانه‌یه‌كى ناوخۆى له شارى میسینای باشورى ئیتاڵیا كاریانكردوه، په‌رستاره‌كه وایزانیوه توشی كۆرۆنا بووه و كچه دكتۆره هاوڕێكه‌ی توشی كردوه، بۆیه كوشتویه‌تی.
به‌پێى ڕاگه‌یاندنه‌كانى ئیتاڵیا دى باس په‌یوه‌ندى به پۆلیسى ئیتاڵیاوه كردوه و دانى به‌وه‌دا ناوه، كه كوارانتا-ى خۆشه‌ویستى كوشتوه، دواى لێكۆڵینه‌وه‌ى پۆلیس له شوقه‌كه‌ى تاوانبار جه‌سته‌ى دكتۆره‌كه دۆزراوه‌ته‌وه، دواتر پزیشكى دادوه‌رى ئاشكرایكرد قوربانیه‌كه خنكێنراوه.
دى باس له دواى ئه‌نجامدانى تاوانه‌كه ویستویه‌تى خۆى بكوژێت، به‌ڵام له نه‌خۆشخانه ژیانى ڕزگار كراوه، دواتر له‌به‌رده‌م داواكارى گشتى دانى به‌وه‌دا ناوه خۆشه‌ویسته‌كه‌ى خۆى كوشتوه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى توشى ڤایرۆسى كۆرۆناى كردوه، به‌ڵام دواتر پشكنینه‌كان ده‌ریانخستوه، كه هیچ كامیان هه‌ڵگرى ڤایرۆسى "كۆڤید 19 "نه‌بوون.