تەندروستی جیهانی: گەنجانیش لەبەرامبەر كۆرۆنا پارێزراو نین

03/04/2020 جیهان

نەوا
بەرپرسێكی رێكخراوی تەندروستیی جیهانی رایگەیاند، سەرباری ئەوەی زۆربەی قوربانیانی كۆرۆنا كەسانی بەتەمەنن، بەڵام ئەمە بەو واتایە نایات كە گەنجان پارێزراون.
هانس كلۆگی بەرێوەبەری لقی ئەوروپای رێكخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند،  هەرچەندە 95%ی قوربانیانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، ئەوانەن كە تەمەنیان لەسەروو 60 ساڵەوەیە ، ئەو بیركردنەوەیەی كە دەڵێت ڤایرۆسەكە تەنها كاریگەریی لەسەر بەتەمەنەكان هەیە بیركردنەوەیەكی هەڵەیە بە تەواوەتی، گەنجانیش پارێزراو نین لە ڤایرۆسەكە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەپێی داتاكان ئەوانەی كە تەمەنیان لەنێوان 10 بۆ 30 ساڵە حاڵەتی مەترسیداریان تێدا تۆماركراوە، 80%ی قوربانیانی ڤایرۆسەكە لانیكەم یەك نەخۆشی درێژخایەنیان هەبووە، نەخۆشیش هەبووە كە تەمەنی لە سەروو 100ساڵیشەوە بووە و چاكیشبوەتەوە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group