نه‌وا
ئه‌مڕۆ (كۆڕۆنای خۆر - SUN CORONA) له ئاسمانی هه‌ولێردا ده‌ركه‌وت.
په‌یجی كه‌شناسی هه‌رێم له‌و باره‌وه بڵاویكردۆته‌وه، به‌ر له هه‌موو شتێك ئه‌و دیارده ئاسمانییه به‌هیچ جۆرێك هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به (په‌تای كۆڕۆنا) وه نییه‌و ته‌نها لێكچوونی ناوه‌كه‌یه.
رونیشیكردۆته‌وه، (كۆڕنا – یان چه‌پكه- ی خۆر- Sun Corona) یان (كۆڕۆنای مانگ) دیارده‌یه‌كی فیزیاییه‌و له‌نێو به‌رگه‌هه‌وای زه‌ویدا رووده‌دات و بریتییه له شكانه‌وه‌و شیبوونه‌وه‌ی تیشكی خۆر یان رووناكی مانگی تێپه‌ڕبوو به‌نێو دڵۆپه‌ی ئاوی شل یا سه‌هۆڵبووی چینه هه‌وره به‌رزه‌كان و دروستبوونی چه‌پكه‌یه‌ك یان چه‌ندین چه‌پكه‌ی ره‌نگاو ره‌نگی په‌لكه زێڕینه‌یی له ده‌وروبه‌ری دیسكی گه‌شی خۆر یان رووناكی مانگ به پێوانه‌ی 15 پله، كه نزیكه له دیارده‌ی (خه‌رمانه‌ی 22 پله‌یی خۆر و مانگ – Sun and Moon Halo) به‌ڵام ئه‌مه‌ی دوایی زۆر گه‌وره‌تره‌و زۆرتر روو ده‌دات به به‌راورد له‌گه‌ڵ (كۆڕۆنای خۆر یان مانگ).
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، كۆڕۆنای خۆر به شێوه‌یه‌كی گشتی خاوه‌ن چه‌قێكی زۆر گه‌شه كه هه‌مان ئه‌و ناوچه‌یه كه ده‌وری خۆر یان مانگی چوارده‌ی داوه‌و شێوه‌شی به زۆری هێلكه‌ییه، قه‌راغی ده‌ره‌كیی ئه‌و ناوچه گه‌شه ره‌نگی زه‌ردو سووره‌و له دوای ئه‌و ئه‌ڵقه‌یه‌ك یان چه‌ند ئه‌ڵقه‌یه‌كی بازنه‌یی داخراوی یه‌ك له دوای یه‌ك به ره‌نگی په‌لكه زێڕینه ده‌رده‌كه‌وێت، به تایبه‌تیش ره‌نگه‌كانی سه‌وزو زه‌ردو سوور.
كه‌شناسی هه‌رێم ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌روو، كه ئه‌م دیارده‌یه به ته‌واوی جیاوازه له‌و ناوچه‌یه‌ی كه به (خه‌رمانه‌ی ده‌ره‌كیی خۆر – Solar Corona) ناسراوه، چونكه ئه‌مه‌یان له ده‌ره‌وه‌ی به‌رگه هه‌وای زه‌وییه‌و به سه‌دان ملیۆن كیلۆمه‌تر لێمانه‌وه دووره‌و راسته‌وخۆ له ده‌وری خودی خۆره.
جێگای ئاماژه‌یه كه‌وا له 2018.3.13 هه‌مان دیارده له ئاسمانی هه‌رێمی كوردستاندا ده‌ركه‌وت.
جه‌ختیشی كردۆته‌وه، ئه‌م دیارده‌یه به هیچ شێوه‌یه‌ك هیچ زیانێكی نییه بۆ سروشت یان ته‌ندروستی مرۆڤ.