ماكرۆن لەبەرانبەر رەخنەكانی ترامپ پشتگیریی خۆی بۆ (WHO) دەربڕی

09/04/2020 جیهان

نەوا
دوای ئەوەی دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا رەخنەی توندی لە رێكخراوی تەندروستیی جیهانی گرت و بە نزیكبون لە چین تۆمەتباری كرد، ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا رەتیدەكاتەوە ئەو رێكخراوە تێكەڵ بە ململانێكانی نێوان ئەمریكا و چین بكرێت.
لەو بارەیەوە بەرپرسێكی سەرۆكایەتیی فەرەنسا (ئەلیزیێ) رایگەیاندوە، ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا جەخت لە متمانە و پشتیوانیی پاریس بۆ رێكخراوی تەندروستیی جیهانی دەكاتەوە و لەگەڵ ئەوە نییە رێكخراوەكە بخرێتە ناو شەڕی نێوان ئەمریكا و چین و تێكەڵ بەو شەڕە بكرێت.
پشتگیریی ماكرۆن بۆ (WHO) لەكاتێكدایە، پێشتر دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا رێكخراوەكەی بەوە تۆمەتبار كرد، كە لەسەرەتاوە زانیاریی زۆریان لابووە، بەڵام هیچ شتێكیان ئەنجامنەداوە و لە سەرەتاوە كاری پێویستیان بۆ رێگریكردن لە بڵاوبونەوەی كۆرۆنا نەكردووە، بۆیە ترامپ رێكخراوی تەندروستیی جیهانی بە نزیكبون لە چین تۆمەتبار كرد و هەڕەشەی بڕینی ئەو بودجەیەی كرد كە ئەمریكا پێشكەشی رێكخراوەكەی دەكات.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group