نزیكەی نیوەی توشبوانی كۆرۆنا لە ئێران چاكبونەتەوە

09/04/2020 جیهان

نەوا
لە ئێران ژمارەی توشبوانی كۆرۆنا 66 هەزار و 400 كەسی تێپەڕاند، گیانلەدەستدانیش گەیشتە 4 هەزار و 110 كەس، لە بەرامبەردا 32 هەزار و 309 توشبو لە ڤایرۆسەكە چاكبونەتەوە، كە دەكاتە نزیكەی نیوەی ژمارەی توشبوان.
كیانوش جەهانپور وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا قوربانییانی 24 كاتژمێری ڤایرۆسی كۆرۆنای وڵاتەكەی راگەیاند، 117 كەسی دیكە بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە و كۆی ژمارەی گیانلەدەستدان گەیشتە 4 هەزار و 110 كەس، هەروەها هەزار و 634 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بوون و ژمارەی توشبوان گەیشتە 66 هەزار و 410 كەس، كە لەو ژمارەیە 32 هەزار و 309 توشبو ڤایرۆسەكەیان تێپەڕاندووە و چاكبونەتەوە.
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران وتیشی، تەندروستیی 3 هەزار و 918 توشبوی كۆرۆنا باش نییە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group