نەوا
درەنگانی شەوی پێنجشەممە 9-4-2020 وەزارەتی تەندروستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەم راگەیەندراوەی لەبارەی 9 حاڵەتی نوێی توشبونی كۆرۆنای لە هەولێر راگەیاند.
دەرەنجامی نوێ....
لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان، نۆ توشبوی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 لە شاری هەولێر دەستنیشانكران، كە شەش ئافرەت و سێ پیاون دانیشتووی گەڕەكەكانی (شێخ ئەحمەد، مامۆستایان، گوندی كۆری)ن و هەمویان بەركەوتەی توشبوانی پێشون، حەوت لەوان بەركەوتەی توشبوانی پرسەكانی ماتەمینی گەڕەكی كارێزانی شاری هەولێرن.
وەزارەتی تەندروستی
9 نیسان 2020