سندوقی دراوی نێودەوڵەتی: جیهان بەرەوڕووی قورسترین قەیرانی دارایی 90 ساڵی رابردوو بوەتەوە

10/04/2020 جیهان

نەوا
بەڕێوەبەری گشتیی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی رایگەیاند، جیهان بەرەوڕووی قەیرانێك بووەتەوە كە لە90 ساڵی رابردوودا هاشێوەی نەبووە.
كریستالینا جۆرجیڤا بەڕێوەبەری گشتی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی رایگەیاند، قورسترین قەیرانی دارایی لە دوای 1930 یەوە بەرۆكی جیهانی گرتوە.
وتیشی، رەنگە لە ساڵانی داهاتوودا تاڕادەیەك دۆخی ئابوری باشتر بێت.
ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو قەیرانە داراییەی كە بە هۆی بڵاوبوونەوەی كۆرۆناوە سەریهەڵداوە، لە ئێستادا كاریگەریە نەرێنیەكانی زیاتر لە سەر بازاڕە نوێكان و وڵاتانی روولەگەشە دەردەكەوێت.
بەڕێوەبەری گشتی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی ئەوەشی خستوەتەڕوو، كە بەر لە سێ مانگ پێشبینیان كردبوو، ئابوری 160 وڵات لە ساڵی 2020دا گەشە تۆمار دەكات، بەڵام ئێستا پێشبینیەكانیان هەڵگەڕاوەتەوە و بۆیان دەركەوتووە، لەم ساڵدا 170 وڵات، پاشەكشەی ئابوری و گەشەی نەرێنیان دەبێت.
كریستالینا جۆرجیڤا راشیگەیاندووە، ئەگەر لە نیوەی دووەمی ئەمساڵدا بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا كۆنتڕۆڵ بكرێت، ساڵی داهاتوو دۆخی ئابوری تاڕادەیەك بەروپێشچوون بە خۆیەوە دەبینێت.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group