وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ بڕیارێكی له‌به‌رژه‌وه‌ندی خوێندكارانی 12ی ئامادەیی دەركرد

06/08/2020

نه‌وا
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم له‌ بڕیارێكی نوێدا رایگەیاند، بەهۆی ئەو هەڵانەی لە تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئامادەییدا هەبوون، بڕیاردرا نمرەی ئەو پرسیارانە بە قوتابیان بدرێت و وەڵامەکانیان بە گوێرەی ئەو بژارانەی دیاریکراون بە راست هەژمار بکرێن.

 وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم لە نوسراوێكدا، كە واژۆی ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی لەسەرە رونیكردۆته‌وه‌، بەمەبەستی پاراستنی مافی خوێندكارانی 12ی ئامادەیی پاش وەرگرتنی ڕای پسپۆڕانی وانەكان بڕیاردرا، وەڵامی هەندێك لەو پرسیارانەی لە دوو یان زیاتر وەڵامی ڕاستی بۆ دەبێت بەڕاست هەژمار بكرێت.
ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، هەندێك لە پرسیاری وانەكان لە یەك هەڵبژاردە زیاتری بۆ دەبێت بۆیە ئەو هەڵبژاردەی پرسیارەكان ڕاست بێت و خوێندكار هەر كامیانی هەڵبژاردبێت بە ڕاست هەژمار دەكرێت بۆی. 

دەقی بڕیارەکە و وەڵامەکان:

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group