نه‌وا
رێكخراوی مافی مرۆڤی "هه‌نگاو" ئاشكرای ده‌كات، یه‌كێك له‌و كچه كوردانه‌ی دوای پرۆسه‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی باشووری كوردستان بۆ ده‌ربڕینی خۆشی و شادی چۆته‌سه‌ر شه‌قام له شاری سه‌قز، حوكمی لێدانی قامچی له‌لایه‌ن دادگاوه بۆ بڕاوه‌ته‌وه.
رێكخراوه‌كه له راپۆرتێكدا، كه له ماڵپه‌ڕه‌كه‌یاندا بڵاویكردۆته‌وه، دادگای ئینقلابی شاری سه‌قزی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان حوكمی لێدانی 50 قامچی له پێش چاوی خه‌ڵك و سزاى دارایى 400 هه‌زار تمه‌ن پاره‌ی به‌سه‌ر "چینی ئاخرخوب"ی خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌دا سه‌پاندوه.
چینی ئاخرخوب رۆژێك پاش ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی باشووری كوردستان له 26ی ئه‌یلولی 2017 له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێرانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراو پاش دوو مانگ به دانانی بارمته ئازادكرابوو.
ئه‌و رێكخراوه له‌راپۆرته‌كه‌یدا ئه‌وه‌شى ئاشكراكردوه، دادگای سه‌قز پێشتریش 3 هاووڵاتی دیكه‌ی به‌ناوه‌كانی "زه‌مانه زێویه"، "مناره مه‌لا وه‌یسه" و "ئه‌یوب جه‌وانپوور" به تۆمه‌تی به‌شداری له شادی و خۆشی دوای ریفراندۆمی باشور به لێدانی 50 قامچی سزاداوه و بڕى ملیۆنێك و 500 هه‌زار تمه‌نیش سزاى دارایی به‌سه‌ردا سه‌پاندون.