پەرلەمانتارێكی یەكێتی نیازێكی شاراوەی حكومەتی هەرێم ئاشكرا دەكات

13/06/2018

نەوا - سالم سەلیم 

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، حكومەتی هەرێم پڕۆژەی چاكسازی بۆ كەمكردنەوەی خەرجیەكانی گەڵاڵە كردوە نەك بۆ چاكسازی راستەقینە.
خەڵەف ئەحمەد ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بۆ رادیۆی نەوا وتی "حكومەتی هەرێم وەكو مامەڵەیەك لە پڕۆژەیاسای چاكسازی دەڕوانێت و دەیەوێت لە رێگەی جێبەجێكردنیەوە پارەیەكی زۆری بۆ بگەڕێتەوە، هەوڵیشدەدات بە پەرلەمانی كوردستان دەرماڵەی فەرمانبەران ببڕێت، كە زیاتر لە نیوەی موچەكانیان پێكدەهێنێت.
خەڵەف ئەحمەد لەبەشێكی دیكەی لێدوانەكەیدا ئاشكرایكرد، لەئێستادا هیچ نیەت و ئیرادەیەكی سیاسی بەهێز نییە بۆ ئەنجامدانی چاكسازی راستەقینەو بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی لە هەرێمدا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group